تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باب و باپیر
(نت.) چەند پشتی ئینسانێک. *باووباپیر.
باپیر
(نت.) ١- باوکی دایک یا باوکی بابی کەسێک. *بابا، باوا، بابەگەورە، باپیرە. تێبــ.- ئەم وشەیە لە دوو کەرتی [با=باب] و [پیر] پێکهاتووە بە لای منەوە ئەم [پیر]ە هەر (پیەر)ی لەهجەی جنووبی زمانی کوردییە کە بە مانای باوکە (تم: باب، تێبــ.-) ٢- ناوە بۆ پیاوان.
باپیران
[[باپیر + ئان]]
(نت.) تم: ئاژداد.
باپیری
[[باپیر + ئی]]
(نت.)، (کعر.) جوورە هەنارێکی ترش و شیرن (مزر)ە.
باپیرە
[[باپیر + ئە]]
١-(نت.) تم: باپیر. ٢- (باپیر)ە لە حاڵەتی بانگ کردنا، تم: بابەگەورە. تێبــ.- جیاوازێیەک لە نێوان مانای ئەم وشەیە و هاوماناکەیدا هەیە، هەرچی (بابەگەورە) تەنیا منداڵ کاتی ڕووی قسە دەکەنە باوکی باوکیان یا بانگی دەکەن، بەکاریدێنن و هەرچی (باپیرە/٢)شە، هەم منداڵ بۆ مەبەستی سەرەوە دەکاری دەکەن و هەم باوکی باوکیشیان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی خۆی بەرامبەر نەوەکانی دەیڵێی.
باپیرە گەورە
[[باپیر + ئە + گەورە]]
(نت.) باوکی باپیری کەسێک، باپیری بابی کابرایەک، پشتی سێیەم، ئەگەر لە باوکی کەسێک ڕا دەست پێ بکرێ و چوارەم ئەگەر لەخۆیەوە حیسابی کەین.