تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوکەلێ
«شر.»، «کعر.» حاڵەتی بانگهێشتنی تێکەڵ به خۆشەویستییه بۆ باوک، بە مەجاز بۆ بانگ کردنی هەموو خۆشەویستێکیش بە تایبەتی منداڵ بەکاردێت.*باوەلێ. «مک.» بابەلێ.
باوکەڕۆ
[[٢-باوكه/١+ڕۆ]]
«شر.»،«کعر.» ١- شێوە ڕستەیەکە لە شین و شەپۆڕی کاتی باوک مردن یا خۆشەویستێکا بە کار دێت:: ئەی باوکە ڕۆ پسشتت شکاندم. ٢- «مج.» - له دەربڕینی خەم و خەفەتدا بەکاردێت. تێبــ.- وا تێدەگەم کە کەرتی «ڕۆ» ڕیشەی مەسدەری «ڕۆیین» و «ڕۆیشتن» بێ.*«مک.» بابەڕۆ.