تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باقلە
[[ئیتالی = باچێلی، یونانی + باكێلۆس]]
(نا.)، (کئێر) ١-گیایەکە ساڵەو ساڵ دەچێندرێ،هاوچەشنی (لۆبیا) یە، جار هەیە گەزێک بەرز دەبێتەوە، خواردنی بەری ئەم گیایە ئینسانی پێ تێردەبێ، هە ر بۆیەشە مێژووی دەستچێنێ دەچێتەوە چاخەکانی بەر لە مێژوو (تم: لاڕۆس، چاپی عادی 1960، ل- 431) ٢-بەری ئەم گیایە، کە هەرچەند دەنگی دە (کەلوو) ێک دایە. (*(کعر) پاقلە (سن.، جوو.) باقلە.(بک) باقلا.