تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بافتە
[[فر.]]
(نا.) تیسماڵکێکە پانایی سانتیمترێک یا زیاتر، لە ئاوڕیشم یا دەزوو چندراوە، بۆ (کۆبە)ی هەندێ شوێنی جل و بەرگ د کار دەکرێ و نایەلێ قوماشەکە هەڵوەشێ یا ڕیشاڵی لێ هەڵبێ. تێبــ. - (ا) گەلێ جار لە باتی ئەمە هەر لە قوماشەکە خۆی یا قوماشێکی تر بۆئەم مەبەستە کەڵک وەردەگرن. ب) ئەم وشە یە سیغەی مەفعولی مە سدەری فارسی (بافتەن) ه بە مانای (تەنین) و (چنین) و(هۆنینەوە) ی کوردی.
بافڵ
[[؟] ]
(نا.) (قەڵا سێوەکە) 1-تم: ئاوشار. 2-ناوە بۆ نێرینە: بافڵەکەی چە می ڕەزان سەیرانگەیەکی خۆشە.
بافیش
[[با+فیش]]
ئەنجامی خۆڕانان و گۆڕەگۆڕێکی بێ کرد و یی پێوە دیاربێ.. تێبــ. - بۆ مانای کەرتی دووەمی ئەم وشەیە هس.: فیشاڵ، فیز.
بافیش کردن
(مست. لا.) جۆ، خۆهەڵکێشانی درۆزنە، خۆڕانانی بێ جێ.