تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باشوو
[[باش+ ئوو]]
(نت.)، (مک.) باڵندەیەکی ڕاوەکەری بچکۆلەیە کە درێژایی دەوری سی سانتیمیتر دەبێ، چاوی زەردن، پشتی کەوەڕەنگ و بەر زگی سپییە پەڵەپەڵەی زەردی تاریکی تێدایە، لەحەوا باڵندەی تر دەگرێ و جار و باریش هێلکەی پەلەوەران دەخوا، لە کوردستانی خۆمان هەیە، *(کعر.، سن.، جنو.) واشە. تێبــ. -1) بۆ کەرتی یەکەمی ئەم وشەیە (باش) تم: ١- باز، تێبــ. - ج. ب) ئەگەر چی لە بەرگی یەکەمدا ( ئۆ) بە ئامرازێک دانراوە کە دەگەڵ ڕییشەی هێندێ مەسدەران سفەتی مەفعوولی دروست دە کا، بەڵام لەبەرچاو ڕاگرتنی (تێبــ.، ج) ی وشەی (باز) وامان لێدەکا بڵەین ئەم ئامرازە سفەتی فاعلیش پێک دێنێ.