تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



١-بازوو
[[ست: بازوو. پە: بازووك]]
(نا)، (سیم) یەکەم بەشی دەستی ئینسان لەلای شانی ڕا، ئەو بەشەی دەست کە دەکەوێتە نێوان شان و قۆڵ * باهوو، باهۆ. باسک: « بازوەم جەتار، بلور ڕەخشان» «مەیگوون لەب چو لەعل، دانەی بەدەخشان» .(خانا-٧٦)
٢-بازوو
(ص.) ١-(مک.) حاڵی گایەک کلک و لاقی سپی بن. ٢-(جف) تم: ١-بازە. تێبــ. - (باز) لە لەهجەی جنووبیدا (بن لەهجەی لۆری) بۆ گایە‌ک دەگوترێ، نێو چاوان و کلکی پەڵەپەڵی سپی تێدابێ.
بازووبەن
(نت)، (سن.) تم: بازووبەند.
بازووبەند
[[بازوو+ بەند]]
(نت.)، (مک ) ١-نووشتە دوعا یەکە بۆ مە بەستی جۆر بەجۆر دەبەرگێکی چەرم دەگیرێ و لە ‌باسکی دەبەستن.٢- بازنەیەکە لە باتی ئەوەی دەقۆڵ بکرێ لەپشت ئانیشکەوە ژنان دەیکە‌نە باسکیان *(سن.) بازووبەن، قۆڵ بە‌ن، قۆڵەوان، بازی وەن. (مک.) بازیبەند.(بک) بازبەند. (جنو.) بازووەن.