تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازن
(نا.)، (سیم.، سن.) تم: بازنە. هس.: (بک.) بازان= چۆڵەمە. لای پێشەوە شان (تم؛ کف- ٦٥) و هس؛ (مک.) بازند.
بازند
[[؟]]
(نت.)، (مک.) ١- تم: باسک. ٢- هێندێک بە ڕەژوویی جمگەی دەست، ئەو شوێنەی بازنەی تێدەکرێ.
بازنە
[[؟]]
(نت.)، (مک.) ١- ئاڵقەیەکە بە شکلی جۆراوجۆر لە زێڕ، زێو یا شووشەواڵە و... دروست دەکرێ و ئافرەت بۆ جوانی دەیکەنە دەستیان. ٨ (سن.، سیم.) بازن (تم: مردۆخ،ب ١، ل ٧٦٤. (بک.) بازن، بازند. ٢- تۆقیکی ئاسن یا هەر مەعدەنێکی ترە، بۆ قایمی یا بەرگری لە زیادبوونی شکاوی یا پێکەوە بەستنی دوو شت تێیان دەکرێ. گۆچانەکەی درزی بردبوو بازنەیەکی لای وەستا محێدین تێکرد.