تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارخانە
[[بار + خانە]]
(نت.)، (مک.) ١- کاتی پێگەیشتنی هەندێ تووتنێ، بارخانەی خوری، بارخانەی لۆکەی. ٢- موتڵەقی پێگەیشتینی تووتن و هاتنە بازاڕی بۆ فرۆتن. میرزا گیان هێندێک شتومەک هەڵدەگرم بە وەعدەی بارخانەی. ٣- لەسەریەک هەڵچنینی کۆمەڵێ بار. توونەکان بارخانە بکەن، ئەو بارانە لە هۆو بەرهەیوانە لە بارخانە بدەن. تێبــ.- آ) وەکوو دەزانن (خانە) بە مانای ماڵ و ژوور هاتووە، ئەم وشەیە- وەکوو هەندێ وشەی دیکە کە دەگەڵ (خانە) تەرکیب بوون وەکوو (نانەواخانە، ئاتەشخانە، چاپخانە،...،...) بەپێی ڕێزمانی کوردی پێکهاتووە. ٢- دەبا ئەم وشەیە ماناکەی (جێگەی بار) بێ بەڵام دەبینین ماناکانی، هیچکامیان دەلالەتێکی ئاوایان نییە، بۆیە من وای بۆ دەچم کە مەبەستی ئەم وشەیە لەپێشدا هاتنەوەی باری حاسڵات لە دەشتەوە بۆ ماڵ (خانە) بووبێ و ڕێی دەچێتێ لە قۆناغی پێش ئێستادا (باربەخانە) بووبێ. ب) بۆ مانای سێیەم (هەڵچنینی بار لەسەریەک) چونکوو ماڵ (خانە) تەنگەبەرە و جێگای باری زۆری لەچاو شتتی تردا تێدا نابێتەوە، باریان کە هیناوەتەوە ماڵ لەسەریەکیان داناون، جا دەبێ مەدلوولی ئەم وشەیە لە (تایبەتی) ڕا بۆ (گشتی) گەشەی کردبێ و موتڵەقی هەڵچنینی بار لەسەریەک بۆتە مەدلوولی (بارخانە).
بارخانە کردن
[[بارخانە + کردن]]
(مست. مت.)، (کئێر.) هەڵچنینی فەردە و بار (هەرچێکی بێ) لەسەریەک، لە عەمبار یا هەر جێگەیەکی ترا.
باروبارخانە
(نت.)،(مک.) هەموو ئەو بارە کاڵا و شتومەکەی بە کاروان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک دەگوێزرێتەوە و زیاتر بە ناوی خاوەنەکەی هەڵدەدرێ. باروبارخانەی میرزا حاجی لە مەسکەوێ ڕا گەییشتە جێ. باروبارخانەی حەمە قەددۆی مووسڵیش وانابێ.