تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمر کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) فەرماندان، داوا کردن یا نەکردنی کارێک. ئەمرکە چامان بۆ بێنن، ئەمر کراوە بە شەو کەس لە ماڵی خۆی دەرنەکەوێ.
ئەمرپێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) بۆ جیبەجێ کردنی کارێک، فەرمان (بە کەسێک) دان. ئەمری پێکرد کە دانیشێ، ئەمریان پێکردین، ئەمریان پێدەکەن.
ئەمری خوا (خودا) بەجێهێنان
(کن.) ١- جێبەجێ کردنی ئەو فەرمانانەی خوا کردوویە. ٢-تم: ئەمری خوا کردن
ئەمری خوا (خودا،خوڵا) کردن
(کن.) لەدنیاچوونەدەر، مردن. *عەمری خواکردن.
ئەمریکا
(نا.)، (کئێر.) یەکێکە لە پێنج بەشە ئیشکانیەکانی سەرزەوی، یەکەم جار ساڵی ١٤٩٢ کریستۆف کلۆمب دۆزیوێتێوە، ٤٢ میلیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە پانە، لە ساڵی ١٩٦٩ چراسەت و شێست میلوێن نفووسی هەبووە (تم: لاڕووس-١٠١٦). دەکرێتە سی بەش: ئەمریکای باکووری، ئەمریکای ناوەندی، ئەمریکای جنووبی. * (کعر.) ئەمەریکا.
ئەمشەو
(نت. بنت.) تم: ئیمشەو.
ئەمما
[[=عا.:اما]]
(بن.) بەڵام. ((...مەجیدبەگ گوتی باشە بیهێنە. ئەمما ناوی مەبە)) (قزڵجی-٣٩)
ئەمن
(ز.)، (مک.) زەمیری نەلکاوە بۆ یەکەم کەسی مفڕەد (ئەو کەسەی قسە دەکا) ((... ئەمن ئیحتیاجم هەیە کە لە تۆ تەعمید بکرێم و ئەرێ ئەتۆ بۆ کن ئەمن دێی؟)) (ئینجیل-٦) *من، (بک.) ئەز.
ئەمن
[[=عا.: امن]]
(نمس.) بێ ترسی، هێمنایەتی. دنیا ئەمن و ئەمانە. ئەمن و ئاساییش لەم وڵاتەدا نەماوە.
ئەمنیە
[[عا.]]
(نا.)، (کئێر.) ١- سەربازیکە بۆ پاراستنی ئاساییش لە دێهات تەرخان کراوە. *ژاندارم. ٢- دایەرەیێکی ئەم سەربازانەی لەژێر فەرماندایە. *ژاندارمێری. (... هەر لە پشتی ئاوایییەوە مەیتی ئەمنیەیەک بەقەی ڕەشکەیێ ماسیبوو...) (چیرۆکی ئازیەتی گشتی:؟ چاپ نەکراوە).
ئەموست بەستە
[[ئەموست+بەستە]]
(نت.) دەست خەرۆ (خا:ج١-٨٠)
ئەموستیلە
[[ئەموست+ ئیلە]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە ((هەناسەی! دەوای دلەی پڕ خەمە)) (( بە ئەموستیلە! ناوی خاتەمە)) (پیرەمێرد-١٧٣).
ئەموستەویلە
[[ئەموست+ئە+ویلە= ئیلە]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەموستەچاو
[[ئەموست+ئە+چاو]]
(ست.٩ تم: ئەنگوستەچاو.
ئەمویست
(نا.) تم: ئەنگوست.
ئەمڕۆ
[[ئەم+ڕۆ=ڕۆژ]]
(نت. بنت.) تم: ئیمڕۆ.
ئەمۆنیاک
[[=فرەنسی: ئامۆنیاک (لە یۆنانی وەرگیراوە)]]
(نا.) غازێکە بێڕەنگ، تامی تیژە و بۆنێکی زۆر توندی تایبەتی هەیە، دەگەڵ ئاو تێکەڵ دەبێ، یەکێکی لە تەرکیباتی ئازۆت (نایترۆژێن)، چاو دێنێتە فرمێسک، لە هەوای ناو ئەدەبخانادا هەیە بەتایبەتی ئەگەر هەتاوی تێبــ.کا. لە تەجزیەی (یوورە)ی ناو (میز) و هەروەها لە تەرکیبی نۆشاتر و قسڵ دروست دەکرێ. بۆ سارد کردن و کووت و تەقەمەنی لە سەنعات و پزشکی و کشتوکاڵدا کەڵکی لێ وەردەگیرێ. تم: (لاڕووس-٣٥، معین: ج١-٩٢) * ڕووحی نۆشاتر.
ئەمیانە
[[ئەم +یە (یەک) +ئانە]]
(بنت.)، (جف.) ئەمەیان. وەڵامی پرسیاری (کامیان، کێهەیان؟)ی پێ دەدرێتەوە. لەم کراسانە کامیان باشن؟ ئەمیانە.
ئەمیتر
[[ئەم+ئی+تر]]
(نت.) تم: ئەمیکە.
ئەمیر
[[=عا.: امیر (ئەو کەسەی ئەمر دەکا)]]
(نا.)، (کعر.) ١- شازادە، کوڕی پاتشا. ٢- لەقەبە بۆ ئەو کەسانەی لە بنەماڵەی پاتشان ((پەردە و تارای سوور بەرن بۆ ئەمیر)) ((بڵێن پاش کوشتار هێشتا تۆی دڵگێر)) (پیرەمێرد-١٠٢)