تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەوەر
(پب.) بە دوای ناوانەوە دەلکێ و دەیانکا بە ناوێکی تازە یا سفەت و مانای (خاوەن)یان لێ زیاد دەکا. بەختەوەر (بەخت)، پەلەوەر (پەل، پەڕ)، جانەوەر (جان)، چەنەوەر (چەنە)، دەمەوەر (دەم).
ئەوەسا
[[ئەوە+سا]]
(شر.٩ تم: ئەوەتا.
ئەوەسە
[[ئەوە+سە (سا)]]
(شر.) تم: ئەوەتا.
ئەوەندووسکە
[[ئەوەند+ ئووسکە]]
(بنت.)، (مک.) تم: ئەمەندووچکە.
ئەوەندووکە
[[ئەوەند+ ئووکە]]
(بنت.)، (مک.) تم: ئەمەندووکە.
ئەوەندەی بڵەی یەک و دوو
(کن.) خیرایی زۆر.
ئەوەندەی مست لە چاوان دەی
(کن.) خێرایی، توندوتۆڵی.
ئەوەها
(بنت.)، (ست.) تم: ئاوا.
ئەوەکە
[[ئەو+ئەکە]]
(ز.) زەمیری ئیشاڕەیە بۆ شتێکی وا کە ئەوانەی باسی دەکەن لە نێو خۆیاندا دەزانن چییە یا پێشووتر ناویان هێناوە. ئەوەکەی تۆ هێنابووت زۆر خراپ بوو، (جم.) ئەوەکان.
ئەوەڵ
[[=عا.: اول]]
(نا.) ١- سەرەتای هەموو شتێک. ئەوەڵی پاییز، هێشتا ئەوەڵی کارە. ((ئەوەڵ شام و ئاخر شام)). ٢- یەکەم، لە پێش هەموو شتێکدا. ئەوەڵ جار نییە کە جوامێر شتی وا دەکا، جاری ئەوەڵێ پێم گوت وازی لێ بێنە. هەر ئەوەڵێ نەدەبوو دۆستایەتی بکەی. *هەوەڵ (بک.) عەوەل.
ئەوەی
[[ئەوە+ی] (ز.)]]
(نا.) ناوی ئیشاڕەیە بۆ شتێک یا کارێک. ((ئەوەی لی مێشک ببێ هەمبانە دەبڕێ)) (فۆلکلۆر)، ((... بەڵام پێش ئەوەی من دەم هەڵبێنمەوە، زابتێکی لاوی کەڵەگەت لە ژوورەکەی تەنیشتمەوە هاتەدەرێ...)) (بلە؛ ژان-١٢٨).
ئەوەیان
(نت.( تم: ئەویانە.
١- ئەوە
[[ئەو+ئە]]
(ز.) ١-زەمیری ئیشاڕەی دیارە (معرفە) بۆ مفڕەدی گیاندار و چتی دووری غایب. ئەوکێ بوو تەقەی کرد. ((...ئەوەشم پێ سەیر بوو!! چونکی ڕێبواریش بەم جۆرە شەوانە...)) (مەم: چیرۆکەکانی-٨٧) ((من عادەت و مادەت نازانم هەر ئەوەیە پێم گوتی...)) (قزڵجی: پێکەنین-٣١). ٢- (مک.) تم: ١- ئەمە.
١- ئەوەند
(بنت.) تم: ١- ئەوەندە.
١- ئەوەندە
[[ئەو+هەند+ئە]]
(بنت.)، (مک.)، (سیم.) تم: ئەمەندە. ((... دەسا من ئەوەندە لە واقیع بێزارم وەختە سوێم بێتەوە بۆ خەوێکی خوش...)) (بلە: ژان-٩٧)، ((... حەز لە کچێک دەکەم بەلام ئەوەندەی دەکەم و دەکرێنم جوابم ناداتەوە...)) (قزڵجی؛ پێکەنین-١٠٧)
١-ئەوان
[[ئەو+ئان]]
(ز.) زەمیری نەلکاوی سێیەم کەسی جەمعە (ئەو کەسانەی باسیان دەکرێ) و تەنیا بۆ ئادەمیزادە. ((... کە ئەوان دە ڕێیەدا دەچوون کەسێک بەوی گووت: هەر جێیەکی بچی وەدوای تۆ دەکەوم.)) (ئینجیل: لۆقا-٣٩). تێبــ.- ئەم وشەیە وەکوو جەمعی (ئەو)ش بۆ غەیری ئادەمیزاد، تەنیا وەکوو ناوی ئیشاڕە، ئەویش لە هەندێ شوێنی کوردستان بەکاردێت. ئەوان کتێبــ.انەم بۆ بێنە، ئەوان ئەسپانە وەبەستە.
٢- ئەوار
[[ئە +وار (ئم: وێصوون)]]
(پبت.) بە دوای ناوەوە دەلکێ و دەیکا بە ناوێکی تازە و مانای (وەکوو، وێنەی، چەشنی) لێ زیاد دەکا. دەستەوار. کۆڵەوار.
٢- ئەوان
[[ئە+ وان]]
(پبت.) بە سوای ناوانەوە دەلکێ و دەیانکاتە ناوێکی تازە یا سفەت کە مانای پارێزگاری و ڕاگرتن لە ناوەکەی پێشوو زیاد دەکەن. باغەوان، بەرخەوان، تووتنەوان، دەرکەوان، ڕۆژوەوان، دوشتەوان.
٢- ئەوە
(پبف.) ١- بە دوایی هەندێ مەسدەرانەوە دەنووسێ و مەسدەرێکی تازە دروست دەکا، کە پێچچەوانەی کارێکی پێشوو، یا دووپاتە کردنی کارێک پیشان دەدا. گەڕانەوە (پێچەوانەی ڕۆیشتن)، ناردنەوە (هاتن و هێنانی لە پێشدا بووە)، نووسینەوە (نووسین لەبەر شتێکی نووسراو). ٢- بە دوای هەندێ مەسدەرانەوە دەبیندرێ، وەکوو بەشێکی مەسدەرەکە وایە و ئەگەر لێی بکرێتەوە یا مەعنای دەگۆڕێ یا هەر هیچ مەعنایەک نادات. پاڕانەوە، لاڵانەوە، شەکانەوە، خواردنەوە، چەماندنەوە، شکاندنەوە. تێبــ.- آ) ئەم پاشبەندە لە لەهجەی باکووری و بن لەهجەی (مەنگوڕی)دا بە شکڵی (ڤە، وە) لە پێشەوەی فیعل دێت. ڤەخۆ، وەگەڕێ، وەی بەستە، وەی خوێنە. ب) من وای دەبینم کە ئەم پاشبەندە لە (ئەپاچ)ی پەهلەوی بە مانای: دیسان، دووبارە، پاش، کەوتۆتەوە کە لە فارسیدا بۆتە (باز).