تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنجام
[[پە: هەنجام]]
(نا.٩.دوایی، نەتیجە، ءاقیبەت. ئەم کارە ئەنجامێکی چاکی نابێ، دیاربوو ئیشەکەیان ئەمە ئەنجامێتی.
ئەنجامە
(نت.)، (کعر. سن.) پارچە ئاسنێکی دوولەتە کە بەسەریەکا دەنوشتیتەوە، دەرگا و پەنجەرە بە چوارچێوەوە دەبەستێتەوە، گەلێ جۆری هەیە *(مک.) لاولاوە. تێبــ.- ئەم وشەیە لە زمانی فارسیدا ئەویش هەر لە قامووساندا (ئاهەن جامە)یە کە شکڵێکی کۆنتیر وشەکەیە و لە زمانی کوردیدا پلەیەک زیاتر لێک و لووس بووە و دەنگە سستەکانی سەنگ و سووک کراون. یەکەندەردوو وا دیتە بەرچاو کە (ئاهەن جامە) لە دوو کەرتی: (ئاهەن =ئاسن) و (جامە= کراس) پێکهاتبێ سەرەڕای ئەوەی کە (کراسی ئاسن) هیچ پێوەندێکی دەگەڵ ئەو شتە نییە کە ناوی نراوە (ئەنجامە یا ئاهەن جامە)، ئەگەر لە ڕاستیدا کەرتی یەکەم وەک بەڕوالەت دەردەکەوێ (ئاهەن) بوایە دوبوایە وسەکە بێ سێ و دوو لە کوردیدا ببێتە (ئاسنجامە). من واتێدەگەم پارچەکانی ئەم وشەیە ئاوابن: [ ئان (ئا+هەن) + جام + ئە] کە هەریەکیان بەجیا باس دەکەین. آ) ئا- پێشبەندێکی ئاوێستاییە (مانای: بە، لەکن، دەگەڵ، لەسەر و سەرەوەیە و هەندێ جار لەپێش وشەیەکدا دێ بەڵام کار ناکاتە سەر مانای... بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم پێشبەندە بۆ بەهێز کردنی مانای هەندێ وشەیە)) تم: (ئەورەنگ: بەهرام-١٧٥). ب) هەن- ((... پیشبەندە و مانای: پێکەوە دەگەڵ، هاو، دەدا)) (سەرچاوەکەی پێشوو-٢٤٧). ج) جام- ئەم وشەیە لە (گەم، گام)ی ئاوێستایی ڕا جەڕاندراوە کە ((... گەم (=جەس) بە مەعنای هەنگاو هەڵێنان، -گەیشتن... و نیزیک بوونەوەیە)) تم: (پد، یگد، ج٢-٥). لە موکریان (گاو) بە پارچە ئاسنێکی بچکۆڵە (بەقەدەر بزمارێ) دەڵێن کە لەت و کوتی (چینی) شکاوی پێ پێکەوە دەلکێنن. بەم جۆرە وشەکە بەتێکڕایی مانای: پێک گەیشتن، پێک گەیاندن دەدا و پڕ بە پێستی ئەو ئامرازەیە کە دەرگا و چوارچێوە پێک دەگەیەنێ و ئەم وشەیەی بۆ کراوە بە ناو.
بە ئەنجام گەیاندن
بردنەسەر، تەواو کردن، گەیاندنە نەتیجە. هیچ ئیشێک بە ئەبجام ناگەیەنێ. * گەیاندنە ئەنجام.
بە ئەنجام گەیشتن
تم: گەیشتنە ئەنجام.
گەیاندنە ئەنجام
تم؛ بە ئەنجام گەیاندن. لەو باوەڕەدا مەبە کە ئەم ئیشە بگەیەننە ئەنجام.
گەیشتنە ئەنجام
١- (کەسێک) نەتیجە وەرگرتن لە کار و کردەوە و قسە و... بەم جۆرە باسێ ڕۆژی تریش نەدەگەیشتە ئەنجام. ٢- (کار) فایدە بەخشین، نەتیجە لێ پەیدابوون. کاری وا بێ سەرەوبەرە چۆن گەیشتە ئەنجام!