تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمیر
[[=عا.: امیر (ئەو کەسەی ئەمر دەکا)]]
(نا.)، (کعر.) ١- شازادە، کوڕی پاتشا. ٢- لەقەبە بۆ ئەو کەسانەی لە بنەماڵەی پاتشان ((پەردە و تارای سوور بەرن بۆ ئەمیر)) ((بڵێن پاش کوشتار هێشتا تۆی دڵگێر)) (پیرەمێرد-١٠٢)
ئەمیرە
[[=عا.: امیرە]]
(کعر.) ١- لەقەبە بۆ ئافرەتێ کە لە بنەماڵەی پاتشا بێ. ٢- ناوە بۆ کچان.