تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەفسانە
«نا.» ۱- چیرۆکێکی ڕووداوی کۆنی وا بگێڕێتەوە نەچێتە مێشکەوە و ئاقڵ نەیگرێ٭حەکایەت، داستان، نەقڵ، «هو.» ڕاز، هەقایەت. ۲- «مجـ.» قسەی ناڕاست، قسەیەک بە مەبەستی خەڵەتاندن بکرێ. «مێهری ڕوخی زیبات، بە ئەفسانەیی زاهیر» «دەرناچێ لە دڵ، زەحمەتی بێهۆدە چ لازم» «ئەدەب: گمـ- ۵۹» «نەا، ئەو دەبدەبە و، سەر ئەو سەراوە» «ئێستە ئەفسانە و نەخشی سەراوە» «پیرە مێرد- ۱۲۵» «شەش مانگ بەم ئەفسانەگلی دامەوە لای خۆی» «نەمزانی ملم بشکێ تێدا چووم زەرەرم کرد» «ڕەزا- ۱۳»