تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەشکەوت
[[؟]]
«نا.» ۱- هڵۆڵایی سروشتی شاخ و چیا کە لە ئەنجامی گۆڕانەکانی «جێۆڵۆجی» لە زۆر کۆنەوە هەن و ئادەمیزاد پێش ئەوەی فێری، خانوو دروست کردن بێ، تێیاندا ژیاوە.: ئەشکەوتی شانەدەری بە ناوبانگە، ئەشکەوتی کەرەفتوو لە کوردستانی ئێرانە. ۲- ئەو شوێنانەی ئادەمیزاد، لە ڕەوەز و زەرد و ماهان وەکوو وەتاغ دروستی کردوون: ئەشکەوتی «فەقرەقا» لە نیزیکی مەهاباد دەستکردی «ماد» ەکانە، ئەشکەوتی قیسقەپان لە دێی «زەرزی» نیزیکی «چەمی ڕەزان» ە. ٭ئەشکەفت، «بکـ.» شکەفت، غار، «هو» مەڕ.
ئەشکەولەت
[[؟] ]
«نتـ.» بنەگۆزە و دیزی شکاو کە هێشتا ئەوەندەی پێوە مابێ ئاو یا شتی تری تێ بکرێ بۆ هەر مەبەستێک بێ. هس.: سواڵەت.