تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسەر
[[=عا.: اثر] ]
«نا.» ۱- نیشانە و بەڵگەیەکی بوونی شتێک لەوەختێکا و لە شۆێنێک پێشان بدات. «دیدەم هەموو شۆراوە بە شووراوی سریشکم» «لەم لەوحە نیگارینە، نە عەین و نە ئەسەر ما» «نالی: گمـ- ۹» ۲- شوێن پێ، چێ پێی ئینسان و گیانداری تر. «وەک نافە کە بووبێ لە غەزاڵی خۆتەنی گوم» «خۆی بێ ئەسەر و ماوە لە ئاهوو ئەسەری سوم» «ئەدەب: گمـ_۴۴» ۳- ئەنجام و نەتیجەی کارتێکردنی شتێ یا کارێ لە کەسێ یا شتێکی دیکە.: هەرچی نەسیحەتی دەکەین بێ ئەسەرە ٭هەتەر.
ئەسەر لێکردن
[[عا. کو.] ]
«مستـ. متـ.» کارتێکردن: ئەم کارەساتەشی بەسەرهات کەچی هیچ ئەسەری لێ نەکردووە. ٭تەئسیر.