تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێساکە
(بنت.)،(سن.) تم: ئێستە.
ئێستا
(بنت.) تم: ئێستە. تێبــ.- ئەم وشەیە هەر (ئێستە)یە کە لە ژیر تەئسیری شوێنی بەکارهاتنیدا (ئە) دەبێتە دەنگ بزوێنی (ئەلف).
ئێستاکوونێ
[[ئێستە + کووون + ئێ]]
(بنت.)،(مک.) تم: ئێستە. تێبــ.- وای بۆ دەچم کە کەرتی دووەمی ئەم وشەیە قۆناغێکی تری وشەی ئاوێستایی (نوو) بێ کە لە لەهجەی باکووریدا (نها) و لە مەڵبەندی ڕەواندزێ (هەنووکە) و لە پەهلەویدا (نوون)ە و لە فارسی ئیمڕۆدا بۆتە (کنوون) و (ئەکنوون).
ئێستاکێ
[[ئێستاکە +ئێ]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئێستاکە
[[ئیستە + كە (ئم: تەعریف)]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئێستر
[[پە: ئەستەر]]
(نا.) گیاندارێکی بە کاری چوارپەل قایمە، لە جووت بوونی نێرە کەر و مایین پەیدا دەبێ، لە شاخ و ڕێگەی سەختا لە وڵاغی دیکە چاتر بڕ دەکا، لە کوردستان بۆ سواری و باربەری کەڵکی لێ وەردەگیرێ. * هێستر، قاتر، (بک.) قانیر.
ئێسترسوار
(ست. نت.) ١- کەسێکی سواری ئێستر بێ. ٢- (کعر.) جەندەرمەی دەوری عوسمانی. تێبــ.- لەبەر ئەوەی وڵاغیان ئێستر بوو لە کوردستان دەسووڕانەوە، ئەم ناوەیان بە سەردا بڕاوە. ئەم ناوەیان بە سەردا بڕاوە. *قاترسوار.
ئێستری ماچە
(نت.) ئێستری مێ. ئێستری ماچە ئاووس نابێ.
ئێستری نێرەکی
(نت.) ئێستری نێر. ئەرێ ئێسترێکی نێرەکی باشتان پێ شک نایە بۆ فرۆشتن.
ئێسترە باڵانی
[[ئێستر + ئە + باڵانی ؟]]
(نت.) ئێسترێکە بە پێچەوانەی ئێستری ئاسایی، ئەسپ لە ماکەر دەپەڕێ و ئەمەی لێ دەکەوێتەوە، وەکوو ئەسپ دەحیلێنێ و لە ئێستری دی بچووکترە.
ئێسترە گاییلکە
[[ئێستر + ئە + گا + ئیلکە]]
(نت.) جۆرە ئێسترێکی بچووکە، وەکوو دەڵێن لە جووت بوونی (گا) و (ماکەر) پەیدا دەبێ.
ئێستک
(نا.) تم: ئێسک.
ئێستێ
[[ئێست + ئێ]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئێستێکانێ
[[ئێستێ + کە (ئم.) + ئان + ئێ]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئێستێکێ
[[ئێستێ + کە (ئم.) + ئێ]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئێستە
[[ئێست + ئە]]
(بنت.) ئەم دەقیقە و لەحزەیەی کە تێیداین، ئەم کاتە، ئەم زەمانە. ((...ئێستە ئێمە شارەوشار بە دوای ئەوا دەگەڕێین یان...)) (قزڵجی: پێکەنین-١٢٠) *ئەمێستا، ئەمێستە، ئەوێستا، ئەوێستاکە، ئەوێستاکێ، ئێستا، ئێساکە، ئێستا، ئێستاکوونێ، ئێستاکە، ئێستاکێ، ئێستەکانێ، ئێستەکە، ئێستەکێ، ئێستێ، ئێستێکانێ، ئێستێکێ، (سن)، ئێسە، ئێسەتێ، (هل.) هەنووکە. (بک.) نها، نهۆ، نووکە. تێبــ.- آ) وەکوو دەبینن ئەم وشەیە و وشەکانی (ئێرە) و (هێشتا)ش کە هەرسێکیان پێوەندیان بە (زەمان و مەکان)ەوە هەیە، گەلێ وەچەیان دەرکردووە کە لە هەر سێ وشەدا زۆر دەچن [ئەسڵی وشەکە + کا، کە، کێ،...] بێ ئەوەی گۆڕانی شکڵ کارێکی کردبێتە سەر مەعناکەیان و لە حاڵی حازردا هەموو وەچەکانی ئەم سێ وشەیە وەکوو (مرادف)ی وشە ئەسڵیەکان بەکار دەهێنرێن. ب) وشەی (ئێستە) و لک و پۆپەکانی هیچ ئەو پەیوەندییەیان دەگەڵ (نوو)ی ئاوێستایی و (نوون) پەهلەوی نییە کە (نها، نهۆ، نووکەباکووری و (هەنووکە)ی هەولێری هەیانە. جا ئەم وشەیە یانی دەورێکی پێش زمانی (ئاوێستا)یە یاخۆ هی زەمانێکە کە زمانی پەهلەوی لە سک و زاکەوتووە کە ئەمەش دەکەوێتە دوای بڵاو بوونەوەی ئیسلامەتی لە کوردستانا. بە لای منەوە ئەمەیان لە ڕاستی نیزیکترە و پێش پەیدا بوونی ئەم وشەیە بۆ مەدلوولەکەی وشەی تر لە ڕیشەی ئاوێستایی (ئەوانەی لەهجەی باکووری و هەنووکەی ناوەندی) بەکارهاتوون.
ئێستەکانێ
[[ئێستە + کە (ئم: تەعریف) + ئان + ئی]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئێستەکێ
[[ئێستەکە + ئء]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئێستەکە
[[ئێستە + کە (ئم.)]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئێسخوان
[[پە: ئۆستەخوان]]
(نا.) تم: ئێسک. ((کاڵای گۆشت و پۆست بەرگ بەدەن چاک)) ((مۆرەی ئێسخوانیش ڕێزا نە ڕووی خاک)) (خانا-٧١٤).