تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێق
(ند.) دەنگێ کە لە حاڵی ڕەشانەوەدا لە گەروو دەبیسترێ.
ئێق دانەوە
(مست. لا.) ١-گەڕانەوەی ئاو بەرەو سەرچاوە، پاش ئەوەی لە ئەستێڵ و... پۆنگ دەخواتەوە. ٢- بڵاو بوونەوەی خەڵک و حەشامات بۆ ئەو لاوە، پاش ئەوەی لە شوێنێک پۆنگ دەخواتەوە و جێگەی نابێتەوە. ۆەشامەتەکە هێندە زۆر بوو لەبەر دەرکی سەرا جێی نەدەبۆوە و یێقی دابۆوە لای جادەی سابوونکەران و مزگەوتی هەورە.
ئێق کردنەوە
(مست. لا.) ١- بەتاڵ کردنی ئەوەی لە ناو (مەعدە) دایە، بە ڕێگای گەروودا. ڕشانەوە. ٢- (مج.) کردنەوە و گەڕاندنەوەی شتێ (پارە،...،...) بە ناچاری کە ئەو کەسەی شتەکەی هابەلاوە، وا بزانێ یەواو قووتی داوە و خەیاڵی دانەوەی نەبێ. نەیدەدایەوە بەڵام پێمان ئێق کردەوە. بۆ کوێی دەبا هەر دەبێ ئێقی کاتەوە. * یەق کردنەوە.