تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێستر
[[پە: ئەستەر]]
(نا.) گیاندارێکی بە کاری چوارپەل قایمە، لە جووت بوونی نێرە کەر و مایین پەیدا دەبێ، لە شاخ و ڕێگەی سەختا لە وڵاغی دیکە چاتر بڕ دەکا، لە کوردستان بۆ سواری و باربەری کەڵکی لێ وەردەگیرێ. * هێستر، قاتر، (بک.) قانیر.
ئێسترسوار
(ست. نت.) ١- کەسێکی سواری ئێستر بێ. ٢- (کعر.) جەندەرمەی دەوری عوسمانی. تێبــ.- لەبەر ئەوەی وڵاغیان ئێستر بوو لە کوردستان دەسووڕانەوە، ئەم ناوەیان بە سەردا بڕاوە. ئەم ناوەیان بە سەردا بڕاوە. *قاترسوار.
ئێستری ماچە
(نت.) ئێستری مێ. ئێستری ماچە ئاووس نابێ.
ئێستری نێرەکی
(نت.) ئێستری نێر. ئەرێ ئێسترێکی نێرەکی باشتان پێ شک نایە بۆ فرۆشتن.
ئێسترە باڵانی
[[ئێستر + ئە + باڵانی ؟]]
(نت.) ئێسترێکە بە پێچەوانەی ئێستری ئاسایی، ئەسپ لە ماکەر دەپەڕێ و ئەمەی لێ دەکەوێتەوە، وەکوو ئەسپ دەحیلێنێ و لە ئێستری دی بچووکترە.
ئێسترە گاییلکە
[[ئێستر + ئە + گا + ئیلکە]]
(نت.) جۆرە ئێسترێکی بچووکە، وەکوو دەڵێن لە جووت بوونی (گا) و (ماکەر) پەیدا دەبێ.