تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێرە
[[ست: ئیتهرە. پە: ئێتەر]]
(نت. بنت.) هەموو جێگایەکی پیاو لە کاتی باس کردنیدا لێیەتی. ئێمە لە ماڵی شێرکۆین تۆش وەرە جا لیرەڕا (لە ئێرەڕا) دەڕۆین. *(سن) ئەگرە.
ئێرە و ئەوێ
(کن.) جێگا و شوێنی نامەعلووم. ڕەحەت دانیشە هێندە ئیرە و ئەوێ مەچۆ. بەس ئیرە و ئەوێ بکە.
ئێرەکانێ
[[ئێرە + کە (ئم: تەعریف) + ئان + ئێ]]
(نت. بنت.) تم: ئێرەکانە. تێبــ.- ئەگەرچی ئەم وشەیە هەر مانای (ئێرەکانە)دەدا بەڵام جیاوازێکی هەیە، هەرچی (ئێرەکانە)یە هەر جێگاکان دیار دەکا، بەڵام ئەمەیان بە هۆی پاشبەندی (ئێ) حسر و تەحدیدی تێدا دەخوێندرێتەوە.
ئێرەکانە
[[ئێرە + کە (ئم: تەحریف) + ئان + ئە]]
(نت. بنت.) ئەم جێگایانە، ئەم شوێنانە. ٠مەعرەفە و معین) ((... ئەمە کاکە مەم مان نەگەیاندەوە ئێرەکانە...)) (تحفە: ج١- ٢٢٧). * ئێرەکانێ.
١- ئێرەیی
(نمس.)،(مک.) حەسوودی، بەغیلی. هەموویان ئێرەیی بە وەتمان دەبەن.
٢- ئێرەیی
[[ئێرە +ئی]]
(ست.) خەڵکی شار یا ئاوایی یا هەر شوێنێکی کە پیاو لە وەختی قسە کردندا لەوێ بێ، خەڵکی (ئێرە). لەوە ناچێ ئەو کوڕە ئێرەیی بێ، بزانن خەڵکی کوێیە.
ئەئێرە
[[ئە+ئێرە]]
«نتـ.، بنتـ.» هەر ئێرە و هیچ جێگایەکەتر نا.