تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیمپڕیالیستی
[[ئیمپڕیالیست + ئی]]
(ست.) هەر کارێ یا شتێ پێوەندی بە ئیمپڕیالیزمەوە هەبێ. پیلانێکی ئیمپڕیالیستی لە کارایە.
ئیمپڕیاڵ
[[لاتینی]]
(نا.)،(کئێر.) سکەیەکی زێڕی ڕووسیای کۆنە، بە ئەندازە پێنج لیرەیەکی عوسمانی.
ئیمچوون
[[؟]]
(نا.)، (مک.) دەستێک ناڵ بۆ چوارپەلی وڵاغی یەک سم (ئەسپ، ئێستر، گوێدرێژ).
ئیمکان
[[=عا.: ئیمکان]]
(نمس.) ١- ڕێ تێچوون. ٢- توانایی و زۆر بە سەر کارێکدا هەبوون، قەوەت بە ئیشێک شکان. ئیمکانی هەیە وابێ کە ئێوە دەفەرموون. ئیمکانی دە دیناری نییە خانوو بە چی دەکا.
ئینتاج
[[=عا.: ئینتاج]]
(کعر.) ١- (نمس.) ڕەنێو هێنان (بۆ شتی کشتووکاڵی)، بەرهەم هێنان (بۆ شتی سناعی)، دروست کردنی کەلوپەل لە کارگاکان. ئینتاجی ساڵانەی ٣٠٠ فڕۆکەیە، ماڵی پیرۆت ئینتاجی ڕۆنیان ٢٥٠ کیلۆیە. ٢- (نا.) بەر و بووی کاری دەست یا مێشک. نووسەری چاکە و شاعیریشە بەڵام ئینتاجی کەمە. *(کئێر.) تەولید.
ئینتشارات
(نا.)، (کئێر.) هەموو ئەو شتە چاپکراوانەی ڕێکخراوێکی دەوڵەتی یا ئەهلی بڵاویان دەکاتەوە. *(کعر.) نەشریات.
ئینتشاردان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- بڵاوبوونەوە (هەرچی بێ). ٢- تەشەنە کردن (نەخۆشی، قسە و دەنگە و باسە و...).
ئینتقات
[]محر. عا.: اعتقاد]]
(مک.) تم: ئیعتیقاد. جا کەنگێ حەمە شەل ئینتقاتی بە سوێند و تەڵاقی هەبووە؟ ڕۆژی بیست جار سێ تەڵاقەی فڕیدا کەمە.
ئینتیحار کردن
[[=عا.: ئینتیحار + کو: کردن]]
(مست. لا.) خۆ کوشتن بە دەستی خۆ بە هەر جۆرێ بێ.
ئینتیخاب کردن
[[عا.: ئینتیخاب + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- هەڵبژاردن و پەسند کردنی شتێ لە ناو کۆمەڵێ هاوچەشنی خۆی. ٢- دیار کردنی کەسێ بۆ جێبەجێ کردنی کارێ لە لایەن کەسێ یا هەیئەتێکەوە. ٣- هەڵبژاردنی کەسانێ بۆ نوێنەری لە پەڕلەمان و کۆمیتەکانی پاڕتە سیاسییەکان و...
ئینتیزار
[[=عا.: ئینتیزار]]
(نمس.) ١- چاولەڕێیی. ٢- چاولەدوویی.
ئینتیشار
[[=عا.: ئینتیشار]]
(نمس.) پەڕش و بڵاوی.
ئینتیشاردان
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)،(کئێر.) بڵاوکردەنەی کتێبــ.، ڕۆژنامە، قسە،...
ئینتیقام
[[=عا.: ئینتیقام]]
١- (نمس.) تۆڵە ئەستاندن، تۆڵە ئەستێنی. ٢- )نا.) تۆڵە.
ئینتیقام ئەستاندن
[[عا. کو.]]
ئینتیقام کێشان
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) تم: ئینیئقام ئەستاندن.
ئینتیهازی
[[=عا.: ئینتیهازی]]
(س.)،(کعر.) کەسێکی لە فرسەت بگەڕێ و چۆنی بۆی هەڵسووڕێ ئامانجی خۆی وەدی بێنێ. کەسێکی مەبەستی هەر جێبەجێ بوونی کاری خۆی بێ بە هەر وەسیلەیەک بێ. * ئۆپۆڕتۆنیست. هەل پەرست، هەڵمەتەکاسە.
ئینتیهازێتی
[[عا. کو.]]
(حمس.)،(کعر.) کارێکی ئینسانی هەڵمەتەکاسە و فرسەت تەڵەب دەیکا. * (کئێر.) ئۆپۆرتونیسم.
ئینتەلا
[[=عا.: ئیمتلا]]
(نا.)، (کعر.) باکردنی زگ لەبەر زۆر خواردن، تێکچوونی تەبیعەتی ئینسان لە ئەنجامی زۆر خواردن و خواردنی زۆر چەور. هێندەی خواردووە ئینتەلای کردووە. * (مک.) تەعب بوون.
ئینجا
[[ئین + جا (جار)]]
(بنت.) تم: ئەوجا، ئەمجار. ((... ئەو حەوزە پڕ ئەکەن لە ئاو و بۆنی خۆشی، ئینجا خۆیانی پێ ئەشۆن)) (بلە: ژان-٣٨). تێبــ.- کەرتی یەکەمی ئەم وشەیە (ئین) شێوەیەکی دیکەی ٠ئیم)ی ئاوێستاییە.