تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



١- ئی
[[پە: ئی]]
(ئم..) ١- ئامرازی ئیزافەیە و (مضاف) و (مضاف الیه) تێک دەکاتەوە. کوڕی لالۆ سەرحەد، ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد. تێبــ.- ئەم ئامرازە ئەگەرچی لە پەهلەویدا (ئی) بووە بەڵام ئیستا وەکوو (ژێر= کەسرە) تەلەفوز دەکرێ و بە هەڵە لەم شوێنەدا نووسراوە. ٢- ئامرازی بەیانی حاڵە و لە سەرەتای ڕستەدا دێت. ئی دە باشم، ئی نەساغم، ئی ڕەش. ٣- (مک.) ئامرازی مڵکایەتییە و دیاری دەکا کە فڵانە شت مڵکی فڵانە کەسێکە. ((... پێغەمبەری خوڵای لە مەدینێ بوو، دنیا هەموو ئی کافران بوو...)) (تۆفە: ج٢-٢٢٢). ئەم کتێبــ.ە ئی برزۆیە، ئەسپە شۆخەکە ئی دڵشادی بوو. * هی ٤- لە پیش سفەتێکدا دێت کە (مەوسوف)ەکە نێرینە بێ. ماشەڵڵا کوڕی من ئی گەورەیە.
٢- ئی
[[پە: ئیه.]]
(پب.) بە دوای (ناو) و (سفەت)انەوە دەلکێ و حاسڵ مەسدەر و ناوی مەعنایان لێ دروست دەکا. گەورەیی، خۆشی، شادی، پاتشایی، تاریکی، ڕووناکت، نۆکەری.
٣- ئی
[[پە: ئیک]
(پب.) پاشبەندێکە سفەتێکی پێ دروست دەبێ کە پەیوەندی و نیسبەت دەگەیەنێ. زمانی کوردی، ئەدەبی عەرەبی، چای سیلانی، هەولێری.
(- ئیلکە)
(پب.) بەدوای وشەوە دەنووسێ و گیانی بچکۆڵەیی بە بەردا دەکا. چاویلکە. بەرگاییلکە. تراویلکە.
(- ئین)
(ب.) بەدوای سفەت و ناوانەوە دەلکێ و سفەتێکی تازەیان لێ دروست دەکا. ڕەنگین، زێڕین، دێرین، نەخشین *ئن. تێبــ.- هەرچەندە پاشبەندی (ئن) و (ئین) هەردووکیان پاشبەندی سفەت سازن، جیاوازی لە نێوانیاندا هەیە، هەرچی (ئین)ە سفەتی چاکەی پێ ساز دەبێ لە حاڵێکا ئەو دفەتانەی (ئن) دروستیان دەکا سفەتی خراپەن. بن لەهجەی سلەیمانی بە وردی چاوەدێری ئەم جیاوازییەی تێدادەکرێ، بەڵام (موکریانی) تێکەڵیان دەکا، بۆ نموونە لە باتی (زێڕین) و (شیرین) دەگوترێ (زێڕن) و (شیرن).
(ئیلە)
(پب.) بەدوای وشەوە دەلکێ و بچکۆڵەی دەکاتەوە. ((خاڵیلەی ڕێبوار ڕێم لێ گۆڕاوە، دەچمە ئەو ماڵەی یارم تۆراوە)) (فۆلکلۆر). بابیلە. مامیلە. نەرمیلە.
ئیبتدایی
[[=عا.: ابتدائی]]
(س.) حاڵی شتێک کە لە ڕێزا پێش هاوچەشنەکانی خۆی بێت. خوێندنی ئیبتدایی، مەدرەسەی ئیبتدایی.
ئیبتیدا
[[=عا.: ابتدا]]
(بن.) لەپێشدا، لە هەوەڵەوە، پێش هەموو شتێک، سەرەتا. ((ئەوەڵ ئیبتیدا بە ئیسمی ئەڵڵا)) ((پەس حەمد و سەنا ئەلحەمدولیلا)) (عەقیدەی شێخ سەمیع)
ئیبلیس
[[عا. لە یۆنانی وەرگرتووە: دیابۆلۆس= درۆزن، دووزمان]]
(نا.) ١- شەیتان. ٢- (مج.) آ) ئەو کەسەی بە فێڵ و درۆ و دەلەسە خەڵکی هەڵخەڵەتێنێ. ب) پیاوی زیرەک و زۆرزان کە زیرەکی خۆی زیاتر بۆ خراپە دەکاردەکا.
ئیتاعەت کردن
[[عا.: اطاعە + کو: کردن]]
(مست. لا.) بە قسە کردن، بەگوێ کردن، مل کەچ بوون بۆ فەرمان. عەولاد دەبێ ئیتاعەتی دایک و بابیان بکەن، هێندە چەوتە ئیتاعەتی خواش ناکا.
ئیتتیحادکردن
[[عا.: اتحاد+ کو: کردن]]
(مست. لا.) ١-یەکگرتن، بوونەیەک، پێکهێنانی یەکێتی. ٢- خۆکردنەیەکی چەند کەس یا چەند هەیئەتی کۆمەڵایەتی و دەولەتان.
ئیتتیفاق
[[=عا.: اتفاق]]
(نا.)، (کئێر.) ١- رێکەوت، سدفە. ٢- ڕووداو، حادیسە. ئیتتیفاقێکی سەیرە.
ئیتتیفاق کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- قسە کردنەیەکی دوو یا چەند کەس لە مەسەلەیەکدا. ٢- ڕێکەوتنی دوو یا چەند کەس یا هەیئەتی کۆمەڵایەتی و دەولەت بۆ مەبەستێک.
ئیتتیهام کردن
[[عا. اتهام+ کو: کردن]]
(مست. مت.) تاوان وەپاڵ کەسێک دان.
ئیتر
[[ئی + تر (ئم: تەفزیل)]]
١- (ست. مبهەم) کەسێک یا شتێکی کە لە هاوچەشنی خۆی جیاواز بێ، هیچ نەبێ، ئەو کەسە یا ئەو چتە نەبێ کە باسی کرابێ یا بە هەر جۆرێک بێ شتێکی لێ زاندرابێ. کاغەزێکی تریشم بۆ نووسی، پیاویکی تریشی لێبوو نەمناسی، هیچی تر نەڵەی هەر ئەوەندە بەسە. * ئیدی، ئیکە، ئیدیکە. ٢- (تب.) -(مبتەدا) و (خەبەر)ی ڕستەیەک تێکدەداتەوە و پێشان دەدا (خەبەر)ەکە (مەعلوول)ی ئەو (عیللەت)ەیە کە لە (مبتەدا)کەدا باس کراوە و ئەو مانایە دەبەخشێ: بۆیە، پاشان، ئەوجار، لەمە زیاتر، بە، ۆاڵە. ((... مێردە بێ ئارامی گەییشتە ئەوپەڕی ئیتر خۆی پێ ڕاگیر نەکرا...)) (بلە:ژان-١٢)، ((...هەر ئەوەندە بوو ماڵی نەدەگرت گوتی ئیتر دەحەسێمەوە...)) (قزڵجی: پێکەنین-٨٤). ٢- لە وەڵامی پرسیارێکا دەگوترێ و دەگەیەنێ کە ئەو کەسەی وەڵام دەداتەوە نایەوێ وەڵامەکەی (تەعلیل کراو) بێ و تۆزێکیش تووڕەیی پێشان دەدا. ئەدی کەوابوو بۆچی نەچوویە سەرێکی لێ بدەی؟ - ئیتر!.
ئیتمینان دان
[[عا.: اطمئنان + کو: دان]]
(مست. مت.) ١- خاترجەم کردنی کەسێک یا کۆمەڵێک، دڵنیا کردن. ٢- ئەمین کردنەوەی کەسێک لە مەترسی.
ئیتمینان هەبوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) تم: ئیتمینان کردن.
ئیتمینان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) باوەڕ کردن بە کەسێ، دڵنیابوون، خارەجەم بوون. )ئیتمینان هەبوون.
ئیجاب کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)،(کعر.) پێداویستی کارێک یا شتێ بە (هۆ)یەک یا شتێکی تر. هیچ ئیجابی نەدەکرد ئەو قسەیە بکەی. ئیجاب بە هاتنیان ناکا. ئیجاب بەوە ناکا خۆتان ئەزیەت مەدەن.
ئیجاد کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- داهێنان، دروست کردن، هێنانە وجود. ((نایبی ڕەئیس مەجلیسی ئەعیان)) (( ئیجاد کونندەی تاریخی کوردان)) (سەلام- ١٩٥). لەوەتی خودا ئەم دنیایەی ئیجاد کردووە شتی وا نەبووە و نە دەشبێ. ٢- (مج.) پەیداکردن، وەدەست هێنان. لە بن ئەرزیش بێ بۆت ئیجاد دەکا هەر تۆ و فەریکە کەشک.
ئیجارە
[[=عا.: اجارە، ایجار]]
ئیجارە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) کاری بەکرێ گرتنی مڵکێک لە خاوەنی بۆ ماوەیەک، بەرامبەر میقدارێک پارە (حاسڵاتیش ئەگەر باغ، بێستان و... بێ) * بەئیجارەگرتن.
ئیجارەدار
[[عا. کو.]]
(نت.)، (کئێر.) کەسێکە کە مڵکیان بۆ ماوەیەک لە خاوەنی بە کرێ دەگرێ.