تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئینکار
[[=عا.: ئینکار (حاشا کردن)]]
(س.) کەللەڕەق، کەسێکی قسەی کەسی بە گوێدا نەچێ و لە سەر قسەی خۆی سوور بێ. ئەرێ قالە! خۆ تۆ جاران هێندە ئینکار نەبووی ئەوە بۆ واتلێهاتووە. تێبــ.- ئەو وشەیە سفەتێکی سەلبییە و تەنیا بۆ باری خراپی بەکاردێت، هیچ کاتێ بە کەسێکی لەسەر ئیشێکی چاک پێ دادەگیرێ ناڵێن: پیاوێکی ئینکارە.
ئینکار کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) حاشا کردن لە کارێ، شتێ یا لە ڕووداوێ. ٢- پاشگەز بوونەوە لە قسەیەک. ٣- لە ژێر کارێ یا مەسەلەیەک دەرچوون. هەر بە جارێ ئینکاری کرد وتی من قەت قسەی وام نەکردووە. پێم وت قەرزی... بۆ نادەیتەوە ئینکاری کرد و قوتی هیچی پێ قەرزدار نیم.