تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئینجا
[[ئین + جا (جار)]]
(بنت.) تم: ئەوجا، ئەمجار. ((... ئەو حەوزە پڕ ئەکەن لە ئاو و بۆنی خۆشی، ئینجا خۆیانی پێ ئەشۆن)) (بلە: ژان-٣٨). تێبــ.- کەرتی یەکەمی ئەم وشەیە (ئین) شێوەیەکی دیکەی ٠ئیم)ی ئاوێستاییە.
ئینجار
(بنت.) تم: ئەمجار، ئەوجا.
ئینجارەکانێ
[[ئینجار + ئە + کە (ئم: تەعریف) + ئان +ئێ]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا.
ئینجارەکە
[[ئینجار + ئە +کە (ئم.)]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا.
ئینجانە
[[؟]]
(نا.)، (کعر.) قاپێکی سواڵەتە بنەهوڵی تێدا دەچنن. * (کئێر.) گوڵدان.
ئینجاکوو
[[ئینجا + کوو+کەوا]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا.
ئینجاکوونێ
[[ئینجاکوو + ئان + ئێ]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا. تێبــ.- وا دێتە بەرچاو کە (ئینجاکوو) بۆ حاڵەتی (مفڕەد) و (ئینجاکوونێ) لە حاڵەتی (جەمع)دا بەکارهاتبێ، ئەگەرچی ئێستا هیچ فەرقیان ناکرێ.