تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیفتادە
[[=فر: ئوفتادە]]
(نمس. سمف.) پیر، لە کارکەوتوو، پوک کەوتە. پیرێکی ئیفتادەی حەفتا هەشتا سالی لەوێ بوو. ((... خۆی کردە سۆفیەکی ئیفتادە، دە شاری مەدینەی گەڕاوە)) (تحفە: ج٢-٢٢٣).
ئیفتار
[[=عا.: ئیفتار]]
(نا.) وەختی شەرعی ڕۆژوو شکاندن، هێشتا ئیفتار نەبووە چۆن ئاو دەخۆیەوە؟ بۆ ئیفتارێ بانگهێشتی کردبووین. *بەربانگ. (با.) فتارە.
ئیفتار کردنەوە
[[عا. کو.]]
ئیفتیخار
[[=عا.: ئیفتیخار]]
(نا.) شانازی. سەربەرزی. سەلاحەددین مایەی ئیفتیخاری کوردانە.
ئیفتیخار پێوەکردن
[[عا. کو.]]
ئیفتیخار پێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) شانازی بە کەسێ یا بە شتێک کردن. ئیفتیخاری پێدەکەم کە تێکۆشەرێکی کوردە. * ئیفتیخار پێوە کردن. شانازی پێوە کردن.
ئیفتیزاح
[[=عا.: ئیفتیزاح]]
(نا.)، (کئێر.) ڕیسوایی. بێ ئابڕوویی. بەدناوی. عەجەب ئیفتیزاحێکە. ئیفتیزاحێکی ناوەتە نەبێتەوە.
ئیفتیڕا
[[=عا.: ئیفتڕا]]
(نا.) تم: بوختان. ئەم قسەیە ئیفتیڕایە.
ئیفتیڕا پێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) تم: بوختان پێکردن. ئیفتیڕایان پێکرد.