تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیراد لێگرتن
[[ئیراد + لێ (لە+ی) + گرتن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- عەیب لە کارێک دەرخستن، لە کار و کردەوە و قسەی کەسێک ڕەخنە گرتن. ٢- بە ڕاست زانینی کار یا قسەیەک. ئیرادی لێ مەگرە هەر ئەوەندەی ئاقڵ پێدەشکێ، دەتوانی سەت ئیرادی لێبگری، سەعاتێکە قسە دەکا شتێکی وای نەگوت ئیرادی لێبگیرێ.
١- ئیراد
[[عا.]]
(نا.)، (مک.) عەیبە، ڕەخنە. زۆر ئیرادە پیاوی گەورە قسەی ناشیرن بکا. بە ئیرادەی مەزانە. ئەوەشیان لێکرد بە ئیراد. تێبــ.- ئەم وشەیە ئەگەرچی عەرەبییە، بەڵام ئەو مەعنایانەی لە کوردیدا وەریگرتووە فڕی بەسەر مەعنا عەرەبییەکەوە نییە. هس.: ئیراد.
٢- ئیراد
[[عا.]]
(نا.)،(کعر.) ١- داهات، حاسڵ، گشت ئەو پارەیەی لە کاروکاسپی، یان کشتووکاڵ دەست کەسێ دەکەوێ. ((یەک دوو دێی داوەتێ سوڵتان پەیی ئیعتامی تەعام)) (( هەر یەکێکی بە قەدەر خەزنەیێ ئیرادی هەیە)) (ڕەزا- ٣٨). ٢- هەموو ئەو پارە و پووڵانەی کە لە ڕێگای جۆربەجۆرەوە دەڕژێتە خەزێنەی دەوڵەتێک.
ئیرادگرتن
[[ئیراد + گرتن]، [عا. کو.]]
ئیرادە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- بڕیار هاتنە سەر کران و نەکرانی کارێ یا بوون و نەبوونی شتێ، ویستن تێکەڵ بە دەسەڵاتی جێبەجێ کردن. ٢- لێ بڕان، بڕیاردان، مەیل هاتنە سەر.
ئیرادەت
[[عا.]]
(نا.)، (کئێر.) دڵسۆزی و ئیخلاس لە دۆستایەتیدا، دۆستایەتی ڕاست تێکەڵ بە بچووکایەتی. ئیرادەتمان هەیە، عەرزی ئیرادەتی تەقدیم بکەن.
ئیرادەتمەند
[[عا. کو.]]
(ست.)، (کئێر.) ئەو کەسەی زۆر دلسۆز بێ بەرامبەر دۆست و ئاشنای خۆی. قوربان پیاوی وا ئیرادەتمەندم کەم دیوە.