تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆی
[[تو.]]
«ئم.» ۱- خەم و خەفەتی پێ هەڵدەڕێژرێ و دەگەڵ هەناسەیێک بە وچان لە گەروو دەردەکشێ.: ئۆی! دە لێم گەڕێ با بنووم. ۲- بۆ ڕەتکردنەوەی قسەیەک دەخرێتە سەرەتای ڕستەوە، هەندێ جار سوێندیشی بە دوادا دێت.: ئۆی بە سەری ئەم قسەیە بێ و من نەمکردووە. ئۆی جا من بێزم دێ باسی ئەم کابرایە بکەم؟.
ئاین و ئۆین
[[ئاین=ئاین+تو: ئۆین=فێڵ]، [کو. تو.]]
«نتـ.» فڕ و فێڵ، حیلە و حەواڵە: کەس سەری لە ئاین و ئۆینی خدر دەرناچێ.
ئۆیمە
[[تو.]]
«نا.» «مکـ.» کراسێکی ژنانەیە، دەگاتە خوار ئەژنۆ لە قوماشەکی ئەستوور «زیاتر مەخمەر» دروست دەکرا و ناوقەدەکەی بە پزمە تەنگ دەکرایەوە.: ئۆیمە و گێیمەی دەبەردا بوو.
ئۆین
[[تو: ئویون=یاری، هەڵپەڕکێ]]
«نا.» ۱- فێڵ، تەدبیر: ئۆینێکی بەسەر هێناوین نەبێتەوە. ۲- کار و کردەوەیەکی خەڵک وە پێکەنین بخا و دڵخۆشیان کا، یاری و دەمەلاسکێ. ۳- دەستێکی «نەردێن» کە بردنەوەی بە «یەک» حیساب دەکرێ. //مەرس.
ئۆین دەرهێنان
[[تو. کو.]]
«مستـ. لا.» یاری یا هەر کارێکی تر کردن بۆ ڕابواردن و وەپێکەنین خستنی خەڵک. «... کوڕە! ئەوە ئۆین دەرتێری «دەردێنی» هەی...، ئەوە بۆم بووی بە مودەڕڕس» «بیرەوەریی خۆم».
ئۆینباز
«نفا.» ١- ئەو کەسەی کردەوەی وا دەکا خەڵک پێی ڕابوێرن. ۲- فێڵباز، کەسێکی کارەکانی ئاڵۆز بن و خەڵک سەرە و دەری لێ نەکەن.
ئۆیە
[[؟]]
«نا.» تیزماڵێکی درێژی تۆڕە، بە میل لە دەزوو دەچندرێ، پووڵەکە و پڵپڵەی پێوە هەڵداوەسن «یا هەر دەگەڵی دەچنن» و بۆ جوانی بە لێواری کولێجە یا دەسماڵی سەری ژنانەوە دای دەدروون.