تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆت
[[فڕەنسی: ئووت]]
«نا.»، «کئێر.» هەشتەمین مانگی ساڵی فەرەنگی «میلادی»، سی و یەک ڕۆژە. ٭ئاب، ئاغستۆس.
ئۆتۆماتیک
[[فرەنسی]]
«سـ.»، «کئێر.» ۱- ماکینە یا چەکی ئاگر کە لە خۆیەوە ئیش بکا: تەلەفۆنی ئوتۆماتیک «ئەوەی پێویست ناکا لە شوێنێکی تایبەتی داوای کەسێ بکرێ بۆ قسە کردن»، سەعاتی ئۆتۆماتیک «ئەوەی قورمیشی ناوێ». ۲- هەر کارێکی لە خۆیەوە ڕووبدا یا سەر بگرێ.: پاش کوژرانی «کەنەدی» جۆنسۆن بە ئۆتۆماتیکی جێی گرتەوە، ئیشەکان ئۆتۆماتیکی دەڕۆن.