تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئومێد
[[پهـ: ئۆمێت]]
«نا.» ۱- ئارەزوو، ئاوات. «نالی بە ئومێدی زەفەری تەوقی تەلیسمت» «ماری سەری زولفت لە مل و گەردنی ئاڵا» «نالی: گمـ٦». ۲- چاوەڕوانیی جێبەجێ بوون و پێکهاتنی ئاوات. «شێخ ئومێدێکی وەهای دابوو بە من» «من لە بۆیە سەری خۆم خستە پەتی» «مەلا: گمـ_۳۸». ۳- پشت بەستن، پشت ئەستووری: بە ئومێدی خودا و پێغەمبەر، بە ئومێدی تۆ خودایە. ٭ئەمەل، هومێد، هیوا. «بگـ.» هێڤی.
ئومێد پێ بوون
[[ئومێد+پێ «بە+ی» +بوون «هەبوون» ]]
«مستـ. لا.» پشت بەستن بە کەسێک بۆ کارێک یا مەبەستێک، چاوەنواڕی جێبەجێ بوونی کارێک بە دەستی کەسێک: قەت ئومێدت بە پیاوی درۆزن نەبێ.
ئومێدەوار
[[ئومێد+ئە+وار]]
«ستـ.» کەسێکی ئاواتێکی هەبێ و چاوەنواڕی جێبەجێ بوونی بکا.: ئومیدەوارم هەموو لایەکتان ساغ و سڵامەت بن. //نائومێد.