تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەچۆڕ کردن
[[ئاو+ئە+چۆڕ «چۆڕانەوە» +کردن]]
«مستـ. متـ.» هەڵخستنی کەلوپەلێ کە شۆرابێ یا تەڕ بووبێ «لەبەر هەرچی بێ» و ئیشک کردنەوەی بە کوشین پێک نەیەت.: بەرماڵەکە ئاوەچۆڕ کەن. نمەدەکەمان ئاوەچۆڕ کرد.
ئاوەچۆڕە
[[ئاو+ئە+چۆڕ+ئە]]
«نتـ.» ۱-تکانەوەی ئاو لە شتێک کە دە ئاو هەڵکێشرابێ یا کەوتبێتەوە ئاوەوە. ۲- «کنـ.» جاری بوونی ئارەقە بە لەشی ئینساندا.: بەڕەکەمان هەڵخستووە لە دوێنێوە هەر ئاوە چۆڕەیەتی.