تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەزێ
[[ئاو+ئە+زێ «زایین» ] ]
«نتـ. ستـ.» اێگەیەکە «زەوی یا هەر شوێنێکی تر»، کە لە خۆیەوە و بێ ئەوەی ئاوی لێنرابێ، نم و شەی هەبێ و هەمیشە تەڕ بێ. ٭ئاوەزا. زەناو. «بکـ.» ئاڤزێم.
ئاوەزێو
«سمغـ.» «مکـ.» هەر مەعدەنێک بە توێژاڵێکی زێو ڕووکێش کرابێ.
ئاوەزێو کردن
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» ڕووکێش کردنی خشڵ یا هەرچی لە مەعدەن دروست کرابێ بە زێو.
ئاوەزێڕ
[[ئاو+ئە+زێڕ]]
«سمغـ.»، «مکـ.» هەر مەعدەنێکی بە توێژاڵێکی زێڕ ڕووکێش کرابێ: ئەم گەردانەیە زێڕ نییە ئاوەزێڕە «ئاوەزێڕ کراوە».
ئاوەزێڕ کردن
«مستـ. متـ.» «مکـ.» ڕووکێش کردنی خشڵ یا هەر شتێکی تر کە لە مەعدەن دروست کرابێ، بە توێژاڵێکی ئاڵتوون