تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاودەنگ
[[ئاو+دەنگ]]
«ستـ.» پێوەندی دوو یا چەند کەسێ کە بە ڕێگادا دەڕۆن یا لە جێگەیەک دانیشتبن و قسە بکەن، وەڕەزی یەکتری بشکێننن. ٭هاودەم. هاودەنگ. هەمدەم.
ئاودەنگی
«حمیسـ.» ۱- ئاواڵەتیی ڕێگا و دانیشتن: حەمەش دەگەڵ خۆتان بەرن هەر باشە بۆ ئاودەنگی. ۲- «کنـ.» کەسێکی هەر کەلکی ئەوەی هەبێ کە قسە دەگەڵ پیاو بکا و نەیەڵێ لەبەر تەنیایی وەڕەز ببێ.: هەر وەک تەنیا بم وابوو، حەمە هەر ئاودەنگیی بوو. ٭هاودەنگیی.