تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوات
«نا.» ١- مەبەستی پڕ بە دڵ بۆ وەدەست هێنان یا وەدیهێنانی شتێک، کارێک و ئامانجێک. ئارەزووی بە جۆش: ئاواتی بردەبن گڵی. □ «بێ بابیی تۆ، بۆ من و تۆ، بابی فتووحە» «بێ بابیی تۆ، خواستەیی من بوو، بە ئاوات» «نالی: گمـ ـ ١٤» ٢- ناوە بۆ نێرینە. تێبــ. ـ بە لای منەوە ئەم وشەیە لەگەڵ «ئایەپتە» ی ئاوێستایی بە مانای «وەدەست خستن» کە لە پەهلەویدا بۆتە «ئایەفت» خزمایەتییان هەبێ. پرۆفیسۆر ئابڕامیان «ئەیەفت» ی بە ئارەزوو، مراد مانالێداوەتەوە «تمـ: ئابرامیان: قامووسی پەهلەوی، فارسی، ئەرمەنی، ل ـ ٦».
ئاوات پێکهاتن
«مستـ. لا.» وەدێ هاتنی مەبەستی دڵ، جێ بە جێ بوونی ئامانج و ئارەزوو، مەخسوودحاسڵ بوون. □ «وەسییەت بێ کەمن مردم، وەرە سەر قەبرەکەم «قالە» » «بڵێ ئاواتەکەت پێکهاتووە! سا، بێرە دەرخاڵە» «؟» * بە ئاوات گەیین. بە ئاوات گەییشتن.
بە ئاوات خواستن
لە دڵەوە حەز بە جێ بە جێ بوونی کارێک، وەدەست هێنانی شتێ، پێکهاتنی مەبەستی کردن.
بە ئاوات گەییشتن
تمـ: ئاوات پێکهاتن.
بە ئاوات گەیین
تمـ: ئاوات پێکهاتن.
ئاواتی
[ئاوات + 3- ئی]
«سمفـ.» تمـ: ئاواتەخواستە.
ئاواتەخواز
[[ئاوات + ٣- ئه‌/٢+ خواز «خواستن» ] ]
«نفا.، سفا.» کەسێکی بۆ وەداەست هێنانی شتێک، وەدی هێنان، یا وەدی هاتنی مەبەستێک زۆر بە پەرۆش بێ.: ئاواتەخوازی قومە جگەرەیەک بوو «نفا.»، بۆ قومە جگەرەیەک ئاواتەخوازبوو «سفا.»، ئاواتەخوازی جگەرە «نفا.»، پیاوێکی ئاواتەخواز «سفا.».
ئاواتەخواستە
[[ئاوات + ٣- ئه‌/٢ + خواست «خواستن + ٢- ئه‌/٦» ] ]
«نمفـ. سمفـ.» شتێک، کارێک و مەبەستی کە بۆ وەدەست هێنانی، زۆر هەوڵ درابێ.: ئاواتەخواستەش وا نابێ. ٢- «کنـ.» هەرچی زۆر خۆشەویست بێ و بە دڵەوە نووسابێ. «بە تایبەتی منداڵ» .: کوڕە خۆ تۆ ئاواتە خواستە نی، بۆ وازنابێبی. * ئاواتی.
بە ئاواتەوەبوون
چاوەڕێی پێکهاتن و جێ بە جێ بونی مەبەستێک بوون: بە ئاواتەوەیە جارێک بچن سەری لێ بدەن.