تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئافەرین
[ [ستـ: ئافرینه، ئافریڤه‌نه‌. پهـ: ئافرین ]]
«ئمـ.» بە مانای: زۆر چاکه، باشه، پەسەنده، باشت کرد، و بۆ ئەم مەبەستانە بە کار دێ: ١- یەکێک کارێکی کردبێ و بەلای یەکێک یا چەند کەسێکی ترەوە باشی کردبێ، بۆ دەڕبڕینی ڕازی بوونی خۆیان و هاندانی و دڵخۆش کردنی ئەو، پێی دەڵێن ئافەرین. ٢- لە ئێران قوتابێکی ئەرکەکانی بە چاکی و ڕێک و پێکی جێ بە جێ بکا، مامۆستای لەسەر دەفتەرەکەی بۆی دەنووسێ ئافەرین. ٣- بۆ دەڕبڕینی ناڕازێتی لە کردەوە و ڕەفتاری کەسێ یا لە کارێکی کردوویه، بە ڕاوێژی سەرسووڕمانەوە دەکوترێ: هەی ئافەرین ! بۆ کاری کردت، هەزار ئافەرین ! بۆ ئەم ئازایەتییە. ٤- ناو بۆ ئافرەتان * ئافەریم. // نەفرین «= نە ئافەرین».
ئافەرین لێکردن
«مستـ. متـ.» بە کەسێ وتن ئافەرین: ئیشەکەی ئەوەندە بە ڕێ جێ بوو هەموو بە جارێک ئافەرینیان لێکرد.