تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشپەز
[[ ٢- ئاش + پەز ]]
«نفا.» «کئێر.» ژن یا پیاوێ کە پیشەی چێشت لێنان بێ. * «هەکاری» ئازپێش. «بکـ.» ئازچی «تمـ: ژابا - ٧» «کعر.» ئاشچی، چێشتکەر.
ئاشپەزخانە
«نتـ.» «مکـ.» ئەو ژوورەیە لە ماڵان بۆ چێشت لێنان تەرخان دەکرێ و کەل و پەلی چێشت لێنان و قاپ و قاچاغیشی تێدا دادەنرێ. * «سیمـ.» مووبەق.
ئاشپەزی
[[ ١- ئاش + پەز + ٢- - ئی ]]
«حمسـ.» چێشت لێنان، کارێکی ئاشپەز دەیکا.