تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خویڵێن
کانی خوێ، شوێنێ کە خوێی لێوە دێنن
خوێن
خوون، هون
لەدوای وشە، بەمانای «کەسێ کە دەخوێنێ» دۆعاخوێن، ڕەش خوێن خوێندی
خوێن ئەستێن
تۆڵەستێن
خوێن بایی
قەرەبوی خوێنی مردووی کوژراو
خوێن برا
دوو کەس خوێنی باسکی یەکتر تێکەڵ دەکەن و دەبنە برای خوێنی
خوێن بژاردن
خوێن باییدان
خوێن بەربەست کردن
داکوژاندنی دوژمنایەتی
خوێن بەست
خوێن بەس
وێستانی خوێن لە ئەنداما
خوێن تاڵ
ڕەزاگران، زەڕەگران، ئێسک قورس
خوێن جمان
تەوژمی خوێن
برێتی لە تووڕەبوون
هەڕەتی بەهار
خوێن جومان
برێتی لە هەڕەتی بەهار کە خوێن تازە دەبێتەوە
خوێن داکوژاندن
خوێن سارد
برێتی لە پیاوی لەسەرخۆ، هێدی، بە حەوسەڵە
خوێن ساردی
پشودرێژی، سەبر و حەوسەڵە