تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاهێن
ئاسن، هەسن، کانزای، بەناوبانگ: جەزبەی ئاهێنم دەماخ دان پەرداخ/میقناتیز تۆی جام کەردەن وەیاتاخ «مەولەوی»
ناڵین
ئاودەڵێن
گۆزە و دیزەیەکی تەڕایی دەداتەوە
ئەستێرکێ کە ئاوی لە درزانەوە لە بەر بڕوا
ئاوپەڕێن
دژاو، زەویەکی ئاوداشتنی دژوار بێ
ئاوڕشێن
ئاو پرژێن چلە زەوی، چلە و شتەی بتەوێ نەرمی کەیتەوە
ئاوەڵ داوێن
دامێنی شۆڕ وەک کەوای مەلایان
ئاگرپژێن
کێوێ کە سەرەکەی ئاکر دەپژێنێ، ئاگری
ئێن
پاشگرێکەبەدوای گاڵتەو قوماردا دێت: نەردێن، جگێن، مێشێن، تۆپێن
خەبەردانی هاتنی کۆ یە: ئەمڕۆ ئێن بۆ ماڵی ئێمە
ئەستێن
پاشگری کرگارییە: سەدبری باج ئەستێنی ماچان بام لە سەر ڕێی خێڵاتی، وەرگر
ئەڕدێن
ردێن، ڕیش، مووی چەنەگە
باج ئەستێن
ئەوەی باج کۆ دەکاتەوە
بارێن
ئەوی دەبارێنێ: هەورێکی بارێنە
بازپەڕێن
ئەو کەسەی لە ڕاوە بازدا باز بەرەو نێچیر هەڵدەفڕێنێ، قوشچی، بازەوان
بازەڵێن
قەمچان، ڕێخان، گەمەیەکە وردە بەرد لە لەپەوە هەڵداوێنە پشتی دەست و هەڵیدەدەن و دەیگرنەوە