تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژێرئیستیکان
ناڵبەکی، دەفری پەلی بن ئیستکانی چای
کاشیکاری
خانوێک کە کاشی لە ڕوکاریدا دەکار کرابێ
کۆترەباریکە
باڵدارێکە لە کۆتر پچووکتر
کۆتیکۆ
قسەی سووک
کەیکف
دەوەنێکە
گەسکەسپیکە
گیایەکی بۆن خۆشە وشکەکەی دەکەنە گەسک
یاریکەر
وازیکەر
ئاریکار
یایکزا
ڕۆڵەی خوشکی دایک، پوورزای دایکی
ئاغڵەویک
ئاخڵەویک، تاوە
ئانیک
بەرنیسکێ
باریک رێسی
برێتی لە دانەواندن و قسەی لووس کردن
باریک و بنێسی
لەڕی و کزی زۆر لە نەخۆشییەوە: خەسووم داویەتە باریک و بنێسی لەوانەیە نەژی
بستیک
زەنگەتەترێ، تیسک، هێشولکە لە هێشوو
بمبسیک
گیایەکی کوێستانییە
بنتیک
دروومانی کاتی کە جلدور دەیکا، پرۆ، پراوە
بژیک
خۆژی، خۆژیو، کەسێ چاوی لە یارمەتی کەس نەبێ