تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤەپڕتکیای
تێک شکاو، لەبەریەک چووگ
ڤەچکیان
داچکانی ئاو، هەڵچۆڕان
تەکەتەک، دالەقاوی بە هاتوچۆ
ڤەچەمیاندن
هەڵگرتنەوەی ورد لە زەوی
هەڵکردنی باسک و دەلینگ
ڤەژیان
زیندوبوونەوە
ڤەژیاندن
زیندوکردنەوە
ڤەگەڕیان
زڤڕینەوە
کالیار
ترۆزی زل و ترش کە بۆ تۆم هەڵگیراوە
کانیاو
ئاوێ کە لە کانی دێتەدەر
زەوینێ کە بە ئاوی کانی ئاو دەدرێ
گیایەک کە ئاوی کانی بخواتەوە: لۆکەی کانیاو
کاویان
سووزیانەوەی پێست
گریان بە دەنگی نزم
نازناوی ئاڵای کاوە: پەرچەم و فێسی کەجی تۆ ئەی جوان / تاجی کەیان و عەلەمی کاویان، «حاجی قادر»
کاویانەوە
سووزیانەوە