تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاوەچڵە
چاوێنی، تووشی بەڵابوون لە چاوی پیسەوە
چراوڵە
ئەختەرمە، چۆڵەچرا
چزەپێڵە
جۆرێ دوپشک
چنارەکڵە
گیایەکە گەڵای لە گەڵای سوورەچنار دەکا
چنگۆڵە
دەستوی کوپە و گۆزە
چنگەڵە
سریلە، باڵدارێکە بەقەد چۆلەکە کاکۆڵی هەیە
چوارچنگۆڵە
کوپە و مەنجەڵی چوارهەنگڵ
چوکڵە
چیلکەدار، پارچەداری باریک و وردیلە
سوچ و قوژبن، گۆشە: گەمەی سێ چوکڵە بکەین
ددانەی پیت: سین سێ چوکڵەی هەیە
پشکی مەشکە و پێستە
چکۆڵە
پچوک، گچکە
چڵە
شتێ کە بۆ خواردن بشێ
پەڕینی پیلوی چاو
چۆغە بازەڵە
بەچکەساوای بەراز
چۆغەڵە
تیکوڵی برنج، بەرگە چەلتووک