تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نواڵە
نواڵ
نزار لە کێودا، جێگەی تاو نەگر لە چیادا
پڕی مشت لە درەوکراو
دەسکێ لە گەڵا و گیا
بابۆڵەهەویر کە ئەدرێ بە حەیوان بە تایبەتی وشتر
نانی مفتێ، ڕزقی بێ ئەرکدان
نواڵە کردن
پێچانەوەی بابۆڵە و هەر شتێ
نۆنۆڵە
زەلامێ کە ئاکاری مناڵانە دەکا
نەرمۆڵە
پچکۆڵەی نەرم
هام پیاڵە
کەسانێ کە پێکەوە شەراب دەخۆنەوە
برێتی لە دۆستی گیانی
هانەگەرمەڵە
گڕاو، سەرچاوەی ئاوی گەرم و سوێر
گوندێکە لە کوردستان
هاڵە
بەرسیلە، هاڵ
جۆرە دومەڵێکە سپی واش
ئاڵەی نەخۆشی پێستی دەم و چاوی ژنی زگ پڕ
گوندیکە لە کوردستان
هێڵە
هێک، هێ، خا، هێلکە، هیلک، هێگ
وتەی گەڕاندنەوەی گاجووت بۆ سەر خەت
مرقەی نێری: هێڵەهێڵی نێری