تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تڵەتڵە
سوتانەوەی برین بە زیادی
تۆپەڵە شەڕی
شەڕە بەفر، تۆپاڵە بەفر بەیەکا دان
تەتەڵە
پارچە تەختە یان پارچە بەردی پانکەڵە بۆ لەسەر نوسین
نێوان ڕان وموغەرەپشت، کەمەر لە پشتەوە
ڕومەت ولاجانگ پێکەوە
پاک کردنی دەغل وتوتن بەهەڵتەکاندن
تەتەڵە کردن
هەڵتەکاندنی دەغل وتوتن بۆپاک بونەوە
هەڵەکردن لەقسەدا وزمان تێکەڵ بون
بەهەڵە چون لە نیشانە ئەنگاوتندا
تەقڵە
جلیت
جلیتانێ
مەقولات، خۆهەڵگێڕانەوە بەپشت ورودا
تەمەڵە
بەردی بناغە، هەوەڵ ریزی هیم
تەپاڵە
ڕیخی وشکەوەبو، شیاکەی وشک
تەپڵە
کەلارە، دەفری لەشیاکە
تەڕەماڵە
ماڵەکێشانی سواغ
دروێنەی بەلابڕ بێ سواڵە