تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕابێژگە
کۆڕی تەگبیر لە کارێ کردن
ڕاگە
شوێنی هاتوچۆی خەڵک
ڕنگە
ڕنکە، ڕەندەی نەجاڕ
دەنگی کەوتنی قورسی ڕەق
ڕووانگە
جێگەیەک کە لێیەوە دەڕوانن
ڕیگە
جیڕەی قەڵەم
سیڕەی ددان
ڕێبازگە
مەزەب، ڕەوشت لە ئاییندا
ڕەوگە
شوێنێ کە ئاوارەی وڵات خۆی لێ دەگرنەوە
ڕەوکە
ڕەپێڵگە
کوێرەڕێ، ڕێگەی پاش نەکوتراو
ڕەڤگە
ڕێبازی کۆی جانەوەرانی کێوی
پەناگای هەڵاتووان
ژێرچەناگە
بەرخەبەبە، بەرچێڵە
خشڵ و زەنبەرێ کە بە بەر چەناگەدا دێت
پەڕۆی مل پێچ