تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەڕاوە
سرکە یەک کە بۆتە شەراب
بنیادەمی تازە پیر: ژنێکی گەڕاوەیە
گەڕاڤ
گۆمی قووڵ کە ئاوەکەی بە تەندوورەیە و خول دەخوا
گەڕاڵ
گەڕیدەی بێ مەبەست
گەڕناڵ
زەنگوڵەی زل
گەڕندە
کەسێ کە زۆر دەگەڕێ
شتێ کە زۆر خول دەخوا
گەڕڤێری
تێکەڵ پێکەڵ، ناتەکووز
گەڕگە
دام و دەزگای سەربەمیری
گەڕگەڕی
کولێرەی چکۆڵەی بە شیر و شەکر کە زارۆکان دەیفرۆشن
کەچەڵێ کە کڕێژی سەری دیارە
گەڕۆک
زۆر لە ڕۆیشتندا، دایم بە ڕێوە
ترمبیڵ
کۆچەر، خێڵەکی