تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گیشە
کۆمەڵێ باقەی لەسەر یەک داندراوی گیا و خەلە لە دەشت
کۆمای گەورە و زل لە باقە گیا بۆ ئاڵفی زستانەی ئاژەڵ، تایە
گیفک
ڕیشوی شەدەو پێچ
ڕیشوی زین بۆ جوانی
پلکەی دەسماڵی ژنانە
گووفک، سەرانگوێلک
گیل
هەڕک، قوڕ، هەڕ، حەڕی، خۆڵی بە ئاو تەڕکراو
گیلک
بەلووکە، قیتکە
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد
گیلەبەنا
خۆراکێکە لە ماست و قەزوان
گیم
باقەبێن، باغەبێن
بەندی بەستنی باوەشێ لە دەغل
گین
پاشگرێکە خاوەنی دەیگەیەنێ: خەمگین
پاشگرێکە پەسن دەگەیەنێ: دواگین
پاشگری بە واتا: وەک، چون: گورگین
گوان: نوێنگین
گیندال
گیایەکە، گیادانە
گینۆ
زەرتک، گیازەرتک
گیهانەک
قۆناغ، مەنزڵ: گیهانەک بگیهانەک دچوو