تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گین
پاشگرێکە خاوەنی دەیگەیەنێ: خەمگین
پاشگرێکە پەسن دەگەیەنێ: دواگین
پاشگری بە واتا: وەک، چون: گورگین
گوان: نوێنگین
گیندال
گیایەکە، گیادانە
گینۆ
زەرتک، گیازەرتک
لەگینە
وێ دەچێ، ڕەنگە: لەگینە ئەو بزنە هی فڵانکەس بێ
پەلکەرەنگینە
کۆلکەزێڕینە، کەسکسۆر
کۆلکەڕەنگینە
ئەستوونە زێڕینە، کەسکەسۆر، پەلکەڕەنگینە، کێرستوون، پەلکەزێڕینە
گلانگینا
جارێکی دیکە، دەحفەی تر
بانگین
هەرەبڵند، بەرزتر
بگین
بگەهینە، بگەیەنە: نامێ بگین دەستێ ڕەشۆ
خلنگین
لەنجەکردن، بەنازڕۆیشتن
خوارگین
ئەوی ژێرووتر
دەس ڕەنگین
کارجوان، بەهونەر
زووگین
دێر زەمان، پێشوونە