تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گیاکرمۆک
گیایەکی دەشتیە
گیاکندر
گیایە کە لە پرزەکەی کندر دروس دەکەن
گیاکوریشک
گیایەکی پڕ و بەرزە باڵای خوارە
گیاکەتان
گیایەکی باڵا بەرزە
گیاکەتک
گیاکتک
گیاکەنان
سەر و بەندی گیا کەندن، بڕانەوەی بەهار و سەرەتای هاوین
گیاگرێچک
گیایە کە دەرمانی زک وێستان و برینە
گیاگێسک
گیایەکی گوڵزەردی زۆر تاڵە
گیاگێلە
گیا شلە
گیاگەسک
گیایەکی بەرزە باڵایە و تووێکی وەک هەرزن دەگرێ، جگە لە گەسکە شاریە
گیایی
بەڕەنگی گیا
کەسێ کە جگە لە گیا ناخوا
زەنگیانە
موورووی زۆر ورد
زەنگیاوا
ناوی گوندێکە، زەنگیاوێ