تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گیانێ
گیانە، وشەی دواندنی زۆر خۆشەویست
گیانە
ئەی خۆشەویستم
گیانەمەژگ
مێشکێ کە لە ناو ئێسکی ئەندامانی لەش دایە
گیانەگوینە
دوامین پشوو
گیانەڵا
دەمی ئاویلکەدان، دەمەدەمی روح دەرچوون
گیاوەردێنە
گیایە کە بۆ دەرمانی چاوێشە دەبێ
گیاپرچ
گیایەکی بە پنجی زۆر گەڵا باریکی لێک هاڵاوە
گیاچا
گیایە کە بۆی دەدەن و لە جیاتی چا دەمی دەکەن
گیاچنارە
گیایە کە بۆ دەرمان دەشێ و برین دەبرژێنێتەوە
گیاچەقە
گیایە کە شیرەی وەک بنێشت دەچوون
گیاڕیش
گیایەکە
گیاڕیشالۆک
گیایەکی دەشتی و لە تیرە گیای لەوەڕە
گیاڕێڤینگ
گیایە کە لە تیرەی وەنەوشە
گیاڕەش
جەنگەی بەهار و گیای زۆر
گیاڕەنگ
گیایە کە ڕەنگی زەردی کاڵی لێ پەیدا دەکەن
گیاکتگ
گیایە کە پشیلە زۆر حەز لە بۆنەکەی دەکا