تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆهن
وەباهاتنی بزن و مەڕ، گۆن
گۆهپان
برێتی لە تەنبەڵ
برێتی لە بێ ئاوەز
گۆهپێل
گوێ دانەپاو
برێتی لە تەسلیم بووگ
گۆهکتک
گیایەکی تاڵە دەرمانی کرمان
گۆوەشت
هەوایەکی کەونارای گۆرانیە
گۆپاڵ
داردەستی ئەستوور
داردەستی سەر چەماو
گۆپک
سەر چڵووی دار
ترۆپکی چیا
خونچەی شکۆفەدار
سەری هەر شتێ درێژ کە خڕ بێ
گۆپیتە
تازە دەر هاتوی لک و گیا و سەوزە
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد
گۆچان
داردەستی سەرچەماو
گۆپاڵ، کۆپاڵ
گۆچوون
تەزین و لە کار کەوتنی ئەندام: دەستم گۆچوە، زمانم گۆچوە