تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەی گۆڕ
شیاوی ئەم سزایە خۆیەتی: دەبا وات لێ بێ مافی خۆتە هەی گۆڕ
گۆڕ
خەرگۆڕ، کەرە کێوی
تەخت و ڕاست
سزا، جزیا: گۆڕی گیانت بێ
قەبر، گڵکۆ
بەردەم، ناو کۆڕ: قسەکەم خستە گۆڕ، سێوەکانی لەو گۆڕە ڕۆکرد
شت لە جێگەی شتێ: ئاڵوگۆڕ
لێ گۆڕان
بە سەهۆ شتێ بە شتێکی تر زانین
برێتی لە بەد بەخت بوون، ڕێ ون کردن: خوا لێی گۆڕیوە
کوندێ گۆڕا
جۆرە کوندێکە لە زەلکاوان و گۆڕستان دەژی
گۆڕان
لە حاڵێکەوە بۆ حاڵێکی تر چوون، بارە و بارە بوون
گۆڕاننەوە
شتێ لە بەرانبەر شتێکا دان
گۆڕانەوە
درانی شتێ لە بەرانبەر شتێکا
گۆڕاو
لە بارێکەوە بۆ بارێکی تر چووگ
گۆڕبەگۆڕ
جنێوە بۆ مردوو
گۆڕغەریب
مردوو لە ئاوارەییدا
گۆڕهەڵاخنین
گۆڕزینگاندنەوە
گۆڕهەڵتەکێنە
گۆڕهەڵکەن
پیاوێ کە پیشەی قەبر کۆڵینە