تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆشێ
گۆشتەندووری
گۆشە
سووچ، قوژبن
کاژێڕی ماڵ
قسە بە تێکوڵ
ئامرازێکی دارتاش و بەنا
گوشگیرە
گوشتەندووری
گۆشەدار
هەر چی تیلە و سووچی هەبێ: چاوت کە گۆشەدارە وەکوو ڕۆژی نیشتمان / پەیدا دەکا هەرایەکی لەم کوردەوارییە «هەژار»
گۆشەر
زەنبیلە، قەرتاڵەی دەسکداری لە پووش چنراو
گۆشەنشینی
کارێ گۆشەنشین
گۆشەوارە
گوارە، گۆشوارە
ئامرازێکی ئەندازیاری
گۆشەک
ئاڵوو، بادامەی قۆرگ
گۆشەگیر
دوورە خەڵک، دوورە پەرێز لە عالەم
ئامرازی ژێ لە کەوان قایم کردن
گۆشەگیری
دوورە پەرێزی
برێتی لە سۆفیەتی و تەرکە دنیایی
جگەرگۆشە
برێتی لە فرزەند
شەشگۆشە
شەشپاڵوو، خەتێ کە بە شەش جێ شکابێ و سەری وێک کەوتبێ
هشکەگۆشت
گۆشتێ کە وشک دەکرێتەوە بۆ زستان دەمێنێ